بڕوانامەی TESOL پڕۆگرامێکی گشتگیری بواری (فێرکردن) وتنەوەی زمانی ئینگلیزییە کە فێرخواز زۆر بە باشی ئامادە دەکات بۆ چوونە ناو یەکێک لە خێراترین پیشە و کارە پەرسەندووەکانی ئەمڕۆ لە بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا ELT. ەم پرۆگرامە باکگراوندێکی چڕوپڕو پراکتیکی دەربارەی TEFL / TESOL بە فێرخواز دەبەخشێت لە پێناو دڵنیابوون لە ئامادەکردنی فێرخوازدا بە سکیڵ، رێباز، تەکنیک و زانیارییە پێویستەکان بۆبەردەوامبوون لەسەر سەرکەوتنی پیشەگەریانە لە بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا. ئەم پرۆگرامە باکگراوندێکی چڕوپڕو پراکتیکی دەربارەی TEFL / TESOL بە فێرخواز دەبەخشێت لە پێناو دڵنیابوون لە ئامادەکردنی فێرخوازدا بە سکیڵ، رێباز، تەکنیک و زانیارییە پێویستەکان بۆبەردەوامبوون لەسەر سەرکەوتنی پیشەگەریانە لە بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا.
تایبەتمەندییە سەرکیەکانی TESOL ی پێشکەوتوو:
- پڕۆگرامیکی باوەڕپێکراو و ئەکادیمییە کە پەیڕەوی ستاندەردەکانی بڕوانامەی وتنەوەی ئینگلیزی وڵاتی بەریتانیا دەکات.
- پڕۆگرامێکی تەفاعولی و پراکتیکییە کە نوێترین سکیڵ، زانیاری و توانستە پێویستەکانی سەرکەوتن لەبواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا پێشکەش بە فێرخواز دەکات .
- مامۆستای راهینەری لێهاتوو و شارەزای خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە راهێنانی مامۆستایاندا لەگەڵ ئەزموونێکی دەوڵەمەند لە بوای وتنەوە و راهێنانی زمانی ئینگلیزیدا.
- ئاوێزانکردنێکی کاریگەری بابەتە پراکتیکی و تیۆرییەکانی وانەوتنەوە لەگەڵ زیاتر لە بیست کاتژمێر لە وانەوتنەوە لە پۆلی راستیدا.
- هەڵسەنگاندنی بەرەدەوام دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە باشترین کواڵتی پڕۆگرامەکە بە فێرخوازەکان گەیشتووە.
- بەدەستهێنانی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی TESOL لە لایەن پەیمانگای IDEL ەوە بۆ خزمەتگوزاری پەروەردەیی و راهێنان.
- بەدەستهێنانی بڕوانامەی ( Aptis for teachers) لەلایەن British Council ەوە، کە لەسەرتاسەری جیهاندا بەکاردێت.
ئامانجەکانی TESOL ی پێشکەوتوو:
- مامۆستا بە زۆر ئەرک، بەرپرسیارێتی، تایبتمەندێتی و کواڵتێی مامۆستای کاریگەری بواری وتنەوەی زمانی ئینگلیزی دەناسێنێت.
- مامۆستا شارەزا دەکات بە چەندین رێباز و شێوازی هەمجۆری تایبەت بە سکیڵەکانی بەڕێوەبردنی پۆڵ وپلاندانانی وانە.
- مامۆستا فێردەکات پلانی وانە لەسەر بنەمای توانستەکان (skills-based) دابنێت بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە فێرخوازەکان بە ئاسانی فێردەبن.
- پێ ناساندن و شارەزاکردنی مامۆستا بە چەندین سەرچاوە و بابەتی فێرکردنی تایبەت فێرخوازانی منداڵ و پێگەیشتوو.
- مامۆستا فێردەکرێت چۆن کتێبی کۆرس و سەرچاوەکانی تری فێرکردن هەڵبسەنگێنێت و باشترینیان هەڵبژێرێت کە لەگەڵ پێویستی فێرخوازەکانیدا بگونجێت.
- مامۆستا فێری هەموو ئەو ستراتیجانە دەکرێت کە تایبەتن بە فێرکردنی چوار سکیڵە سەرکییەکەی زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەک کە فێرکردن و فێربوون زۆر کاریگەر و چێژبەخشبن.
- فێرکردنی رێبازە نوێیە پێویست و کاریگەرەکانی فێرکردنی مناڵان و پێگەیشتوان.
- مامۆستا بە پراکتیکی لە پۆلی حەقیقیدا وانەکانی دەڵێتەوە و لەگەڵ فیدباک و پشتیوانی بەردەوامی مامۆستای راهێنەری بەئەزموون لەپێناو چاکردنی کەموکوڕییەکان و بەهێزکردنی توانستەکانی وانەوتنەوە.
پێکهاتە و ماوەی کۆرسەکە:
بڕوانامەی TESOL لەچواردە چاپتەر پێکدێت. چاپتەرکان زۆر بە وریاییەوە هەلبژێردراون لە پێناو پەرەپێدانی سکیڵەکانی فێرکردنی تۆدا. دیزانی کۆرسەکە مرونەتی زۆری تێدایە بۆ ئەوەی مامۆستا بتوانێت لەگەڵ ژیان و کارەکەیدا بیگونجێنێت، بە شێوەیەک کە بتوانێت کۆرسەکە لە ماوەی ١٠ هەفتەدا تەواوبکات.
- هەڵبژاردن و بەکارهێنانی کتێب و سەرچاوەکانی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی
- شیوازەکانی پلاندانانی وانەکان
- ناساندنی رێبازەکانی وانەوتنەوەی TESOL
- چۆنێتی وتنەوەی خوێندنەوە
- چۆنێتی وتنەوەی نووسین
- چۆنێتی وتنەوەی بیستن
- چۆنێتی وتنەوەی قسەکردن
- چۆنێتی وتنەوەی گرامەر
- چۆنێتی وتنەوەی وشەسازی
- بەڕیوەبردنی پۆل
- فێرکردنی منداڵ، نەوجەوان و پێگەیشتوان
- بەکارهێنانی یاری، پرۆجێکت و گۆرانی لە وانەکاندا
- فێرکردنی پراکتیکی لە ناوپۆلدا
- فێرکردنی نووسینی CV سەرنج راکێش و توانستەکانی بەدەستهێنانی کار
شایستەیی:
پرۆگرامی TESOL نموونەییە بۆ:
- ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت دەست بە پیشەی مامۆستایی بکەن لە بواری فێرکردنی زمانی ئینگلیزیدا.
- مامۆستایانی تازە دەرچوو کە دەیانەوێت ببن بە پیشەگەر لە کارەکەیاندا
- مامۆستایانی بە ئەزموون کە خوازیارن تواناو سکیلەکانیان باشتر و پیشەیی تر بکەن
مەرجەکان:
1. لانی کەم دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بێت
2. پێویستە ئاستی قسەکردن و نووسینی زمانی ئینگلزیەکەی زۆر بەرزبێت
3. هێچ ئەزموونێکی پێش وەختە داواکراو نییە
4. ئەبێت داوکراو تاقیکردنەوەی ئاستی ئینگلیزی و گونجاو بۆ ئەم بڕوانامەیە ئەنجام بدات
هەلیکار:
ئەم پرۆگرامە توانانی ئەوەت دەداتی کە زۆر بواری پەروەردە و فێرکردن هەڵبسەنگێنیت و بتخاتە شوێنێک کە بتوانیت باشترین و گونجاوترین هەلیکار هەڵبژێریت لەناو چەندین بژاردەدا. دەرچووانی ئەم پرۆگرامە دەتوانن لە خوێندنگە تایبەت و گشتیەکان، سەنتەرەکان، پەیمانگاکان و دامودەزگا فێرکارییەکانی تردا کاربکەن. هەروها ئەشێت وەک مونەسیقی پرۆگرامەکان لە خوێندنگا و دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکاندا کاربکەن.
تۆمارکردن
ئێستا ناو تۆماربکە و لێگەڕی خەڵکی پیشەگەر هاریکارتبن لە بەدەستهێنانی ئامانجی داهاتووت.
Course Features
- Lectures 0
- Quizzes 0
- Duration 10 weeks
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 15
- Assessments Yes

