بەگشتی دەربارەی کۆرسەکە
ئاستی بناغەیی (Elementary) کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی پراکتیکی و گفتگۆییە کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییەوە بەناوی (English File) ەوە دیزاینکراوە. کۆرسەکە بەژمارەیەکی زۆر و هەمەجۆر پرۆجێکتی بەستراو بە بوارەکانی گفتگۆکردن،پراکتیکردن و بازرگانیییەوە دەوڵەمەندکراوە بۆ دڵنیاببون لە ئەنجامەکانی کۆسرەکە.
ئامانجی کۆرسەکە بریتییە لە زیاتر پەرەپێدانی توانست و ستراتیجەکانی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان لە بوارەکانی خوێندنەوە، نوسین، بیستن و قسەکردنیان بۆ ئاستێک کە بتوانن توانستەکانیان لەبوار و ئەرکی زیاتر و ئالۆزتردا بەکاربهێنن لەپێناو یارمەتیدانینان بۆ بونیادنانی باوەڕبەخۆبوونیان و و چوونیان بۆ ئاستی دواتر کە ئاستی پێش-ناوەندە کۆرسەکە لەسەر باغەی ستاندەردی ئەوروپی بۆسەرچاوە زمانەوانییەکان (CEFR) ئاستی +A1 بونیادنراوە
کۆرسەکە بۆ ئەوانەیە کە هەندێک زانیاریان هەیە و بە تێكرایی ئاستی ئینگلیزییەکان لە تاقیکردنەوەی IELTS دا 2.0 نمرەیە یان لە تاقیکردنەوەی TOEFL iBT دا تێکڕای نمرەیان 20 ئەبێت. کۆرسەکە ئامانجییەتی کە توانستەکانی فێرخوازەکان بەرزبکاتەوە بۆ باندی ٣ ی IELTS و 30 ی TOEFL iBT یان بەرامبەر بە ئاستی A2 بەپێی CEFR.
ئامانجەکانی کۆرسەکە
لەماوەی ئەم کۆرسەدا فێرخواز فێردەبێت ودەتوانێت:
هەستان بە قسەکردن و گفتگۆکردنی بابەت و ئەرکی ئامانجدار
- قسەکردن دەربارەی هەندێک چالاکی رۆژانەو سادە لەسەر بابەت و ئەرکی دیاریکراو.
- بەئاسانی وەسفکردنی خێزان و ئەو کەسانەی کە دەیانناسن، ژیان و گوزەرانیان، پاشخانی خوێندن و کار و باری ئێستایان.
ئامانجەکانی بیستن
- تێگەیشتن لە رستە و وشەی باو لە بواری گشتی و باودا، بۆ نمونە زانیاری کەسی و خێزانی، بازاڕکردن، ناویشاندان و کاربەڕێکردن.
- تێگیشتن لە خاڵی سەرەکی و ناوەڕۆکی زۆر مێسج و ئاگاداری کورت و رون و سادە.
ئامانجەکانی خوێندنەوە
- خوێندنەوەی تێکستی کورت و سادە.
- دۆزینەوە و زانینی زانیاری پێشبینیکراوی ناو ریکلامەکان، ئاگادارییەکان، کەتەلۆک و خشتەی کاتەکان.
- تێگەیشتن لە نامەی کورتی کەسی و سادە.
ئامانجەکانی نووسین
- نووسینی مێسج و تێبینی کورت و سادە.
- نووسینی نامەی شەخسی سادە، وەک سوپاسکردنی کەسێک.
ماوەی کۆرس و پێکهاتەکانی
کۆرسەکە لە ١٢ یونت پێکدێت، کەهەر یەکێکیان زۆر بە وریاییەوە دیزاینکراوە بۆ پەرەپێدانی هەر چوار توانستە سەرەکییەکەی خوێندنەوە، بیستن، قسەکردن و نووسینی فێرخوازان. هەروەها کۆرسەکە گرنگییەکی باش دەدات بە گرامەر، وشە و وتنی دەنگ و وشەکان
ماوەی کۆرسەکە
ماوەی کۆرسەکە بەسەریەکەوە پێکدێت لە ٩٤ کاتژمێری فێرکردن، کە هەر هەفتەیەک فێرخواز ١٠ کاتژمێر وانە وەردەگرێت لە ماوەی نزیەکەی دوو مانگدا. کۆرسەکە نزیکەی ١٠٠ کاتژمێر خۆ ئامادەکردنی فێرخوازی دەوێت لە ماوڵەوە.
هەڵسەنگاندن و سیستمی تاقیکردنەوە
بەدرێژایی کۆرسەکە هەڵسەنگان و بەدوادچوون هەیە، لەگەڵ دوو تاقیکردنەوەی سەرەکەی لە ناوەڕاست و کۆتایی کۆرسەکەدا. هەموو تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندەکان لەسەربناغەی ئەو ئەو توانست و بابەتانە دانروان کە لەکۆرسەکەدا دەخوێندرێن.
- تاقیکردنەوەکانی بەرەپێشچوون بابەتەکانی ( خوێندنەوە، وشە، گرامەر و سترەکچەر، وتن ، بیستن و نووسین) لەخۆدەگرن.
- کیوز و ئەرک و چالاکی رۆژانە
- تاقیکردنەوەی قسەکردنی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەی Aptis لەلایەن British Council ەوە
- ئامادەبوون و بەشداریکردن
بڕاوانامە
ئەو فێرخوازانەی کە بەسەرکەوتووی تاقیکردنەوەکان تەواودەکەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی Aptis وەردەگرن لەلایەن British Council ەوە، لەگەڵ بروانامەی ESOL لەلایەن پەیمانگای IDEL ەوە.
پێوانەی نمرەکان
| A+ | Distinction | 97% – 100% |
| A | Excellent with Honours | 92% – 96% |
| A- | Excellent | 87% – 91% |
| B+ | Very good | 82% – 86% |
| B | Good with Merit | 78% – 81% |
| B- | Good | 73% – 77% |
| C+ | Promising | 69% – 72% |
| C | Satisfactory | 65% – 68% |
| C- | Pass | 60% – 64% |
| F | Fail | 0% – 59% |
تۆمارکردن
ئێستا خۆت تۆماربکەو لێگەڕێ خەڵکی پرۆفیشناڵ هاریکارتبن بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتووت
Course Features
- Lectures 0
- Quizzes 0
- Duration 9 weeks
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 10
- Assessments Self






