بەگشتی دەربارەی کۆرسەکە
ئاستی دوای-ناوەندی ( Upper-Intermediate ) کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی پراکتیکی و گفتگۆییە کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییەوە بەناوی (English File 3rd Edition) ەوە دیزاینکراوە. کۆرسەکە بەژمارەیەکی زۆر و هەمەجۆر پرۆجێکتی فێرکاری تایبەت بە بوارەکانی گفتگۆکردن،پراکتیکردن و پەیوەند بە بازرگانیییەوە دەوڵەمەندکراوە بۆ دڵنیاببون لە ئەنجامەکانی کۆسرەکە.
ئامانجی کۆرسەکە بریتییە لە زیاتر بەروەپێشبردنی توانست و تواناکانی خوێندنەوە، بیستن، قسکردن و نووسینی فێرخوازەکان بۆ ئاستێک کە بتوانن توانستەکانی خۆیان لە ئەرک و بابەتی ئالۆزتر و قوڵتردا بخەنەکار، لەپێناو هاریکاریکردنیاندا بۆ دروستکردنی متمانەیان بەخۆیان و ئامادەکردنیان بەرەو ئاستی داهاتوو کە ئاستی پێشکەوتووە.
کۆرسەکە لەسەر باغەی ئاستی دووەم B2 ی ستاندەردی ئەوروپی بۆسەرچاوە زمانەوانییەکان (CEFR) بونیادنراوە. کۆرسەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە زانیارییەکی باشیان هەیە و ئاستی ئینگلیزییەکەیان بە گشتی لە IELTS دا باندی 5.0 و لە TOEFL iBT دا لانیکەم 60 سکۆرە لەهەر یەکێک لە توانستەکانینادا. ئامانجی کۆرسەکە برتییە لە بەرەوپێشبردنی توانستە زمانەوانییەکانی فێرخوازان بەرەو باندی 7.0 لە IELTS وسکۆری 90 لە TOEFL iBT کەهاوتان بە ئاستی ( B1 CEFR)
ئامانجەکانی کۆرسەکە
لەماوەی ئەم کۆرسەدا فێرخواز فێردەبێت ودەتوانێت:
هەستان بە قسەکردن و گفتگۆکردنی بابەت و ئەرکی ئامانجدار
- قسەکردن بە رەوانی بەبێ پێویستی بیرکرندەوە و گەڕان بەدوای وشەدا
- گفتوگۆکردن بە شێوازێکی کاریگەر لە کەشی پیشەیی و کۆمەڵایەتیدا.
- دەربڕینی راو و بۆچونی خۆیان و بەستنەوە ئەو راو بۆچونانەیان بە رای ئەوانی ترەوە.
- قسەکردن دەربارەی بابەت ئالۆز و بەرەوەپێشبردنی بەڵەگە هێناوەکانیان
ئامانجەکانی بیستن
- تێگەیشتن لە قسەکردنی ئالۆز و دورودرێژ.
- تێگەیشتنی زۆربەی فلیم و پڕۆگرام تەلەفزیۆنییەکان.
ئامانجەکانی خوێندنەوە
- تێگەیشتن لە تێکستی ئەدەبی و واقعی دورودرێژ و ئاڵۆز، بە شیوازی جیاجیا.
- تێگەیشتنی وتاری تایبەتمەند و رێنمایی تەکنیکی درێژ.
ئامانجەکانی نووسین
- نووسینی دریژ، رون، باش-دارێژراو بۆ دەربڕینی تیگیەشتن و بیروبۆچونەکانیان.
- توانای نووسین دەربارەی بابەتی ئالۆز لە نامە، توێژینەوە یان راپۆتردا.
- نووسین بە شیوازێکی شیاو.
لێهاتووییە زمانەوانییەکان / سکیڵیە سەرکییەکان
فێرخواز ئەم توانست و لێهاتووییە زمانییانەی تر پرەپێدەدات:
- توانای گفتوگۆکردنی فراون لەو بوارانەی خویندنی باڵا، کلتوریی و رۆشنبیریانەی کە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی توێژینەوە تێیاندا بەکاردێت لەگەڵ بەشداریکردنی موناقەشەکردن بە شێوازی زارەکی و نووسین.
- توانای رەخنەیی و شیکارکاری بۆ بەهێزکردنی کارایی بەدەستخستن ،چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی زنیاری بە ئینگلیزی لە سیاقی جیاجیای ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیدا.
- متمانەی پشتبەستن بەخۆ لە کاردا، بەڕیوەبردنی فشارەکانی کار لەگەڵ پەبەندبوون بە پلانەکانەوە.
- خۆفێرکردن و خۆ پەرەپێدان لەگەڵ توانای کارکردن لەگەڵ خەڵکانی تردا.
ماوەی کۆرس و پێکهاتەکانی
کۆرسەکە لە ١. یونت پێکدێت، کەهەر یەکێکیان زۆر بە وریاییەوە دیزاینکراوە بۆ پەرەپێدانی هەر چوار توانستە سەرەکییەکەی خوێندنەوە، بیستن، قسەکردن و نووسینی فێرخوازان. هەروەها کۆرسەکە گرنگییەکی باش دەدات بە گرامەر، وشە و وتنی دەنگ و وشەکان
ماوەی کۆرسەکە
ماوەی کۆرسەکە ١٢٠ کاتژمێری خوێندنە، کە دابەشکراوە بەسەر ١٢ کاتژمێر وانەخوێندندا لەهەر هەفتەیەکدا، واتە رۆژ ٢ کاتژمێر بۆ ماوەی سێ مانگ. کۆرسەکە نزیکەی ١٢٠ کاتژمێر خۆ ئامادەکردنی فێرخوازی دەوێت لە ماوڵەوە.
هەڵسەنگاندن و سیستمی تاقیکردنەوە
بەدرێژایی کۆرسەکە هەڵسەنگان و بەدوادچوون هەیە، لەگەڵ دوو تاقیکردنەوەی سەرەکی لە ناوەڕاست و کۆتایی کۆرسەکەدا. هەموو تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندەکان لەسەربناغەی ئەو توانست و بابەتانە دانروان کە لەکۆرسەکەدا دەخوێندرێن.
- تاقیکردنەوەکانی بەرەپێشچوون بابەتەکانی ( خوێندنەوە، وشە، گرامەر و سترەکچەر، وتن ، بیستن و نووسین) لەخۆدەگرن.
- تاقیکردنەوە و ئەرک و چالاکی رۆژانە
- تاقیکردنەوەی قسەکردنی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەی Aptis لەلایەن British Council ەوە
- ئامادەبوون و بەشداریکردن
بڕاوانامە
ئەو فێرخوازانەی کە بەسەرکەوتووی تاقیکردنەوەکان تەواودەکەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی Aptis وەردەگرن لەلایەن British Council ەوە، لەگەڵ بروانامەی ESOL لەلایەن پەیمانگای IDEL ەوە.
پێوانەی نمرەکان
| A+ | Distinction | 97% – 100% |
| A | Excellent with Honours | 92% – 96% |
| A- | Excellent | 87% – 91% |
| B+ | Very good | 82% – 86% |
| B | Good with Merit | 78% – 81% |
| B- | Good | 73% – 77% |
| C+ | Promising | 69% – 72% |
| C | Satisfactory | 65% – 68% |
| C- | Pass | 60% – 64% |
| F | Fail | 0% – 59% |
تۆمارکردن
ئێستا خۆت تۆماربکەو لێگەڕێ خەڵکی پرۆفیشناڵ هاریکارتبن بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتووت
Course Features
- Lectures 0
- Quizzes 0
- Duration 12 weeks
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 10
- Assessments Self






