بەگشتی دەربارەی کۆرسەکە
ئاستی سەرەتایی pre-intermediate کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی پراکتیکی و گفتگۆییە کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییەوە بەناوی (English File 3rd Edition) ەوە دیزاینکراوە. کۆرسەکە بەژمارەیەکی زۆر و هەمەجۆر پرۆجێکتی فێرکاری تایبەت بە بوارەکانی گفتگۆکردن،پراکتیکردن و پەیوەند بە بازرگانیییەوە دەوڵەمەندکراوە بۆ دڵنیاببون لە ئەنجامەکانی کۆسرەکە.
ئامانجی کۆرسەکە بریتییە لە زیاتر بەروەپێشبردنی توانست و تواناکانی خوێندنەوە، بیستن، قسکردن و نووسینی فێرخوازەکان بۆ ئاستێک کە بتوانن توانستەکانی خۆیان لە ئەرک و بابەتی ئالۆزتر و قوڵتردا بخەنەکار، لەپێناو هاریکاریکردنیاندا بۆ دروستکردنی متمانەیان بەخۆیان و ئامادەکردنیان بەرەو ئاستی داهاتوو کە ئاستی ناوەندە. کۆرسەکە لەسەر باغەی ئاستی دووەم A2 ی ستاندەردی ئەوروپی بۆسەرچاوە زمانەوانییەکان (CEFR) بونیادنراوە.
کۆرسەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە زانیارییەکی تارادەیەک باشیان هەیە و ئاستی ئینگلیزییەکەیان بە گشتی لە IELTS دا باندی ٣ یە و لە TOEFL iBT دا لانیکەم ٣٠ یە لەهەر یەکێک لە توانستەکانینادا. ئامانجی کۆرسەکە برتییە لە بەرەوپێشبردنی توانستە زمانەوانییەکانی فێرخوازان بەرەو باندی IELTS 4 / TOEFL iBT 40 کە هاوتایە بە ئاستی ( B1 CEFR)
ئامانجەکانی کۆرسەکە
لەماوەی ئەم کۆرسەدا فێرخواز فێردەبێت ودەتوانێت:
هەستان بە قسەکردن و گفتگۆکردنی بابەت و ئەرکی ئامانجدار
- جێبەجێکردن و رایکردنی کاروبارەکانیان لە کاتی گەشتکردنیاندا بۆ ئەو شوێنانەی کە بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکەن.
- قسەکردن دەربارەی خێزان، هیواکانیان ، کار و سەفەرکانیان و ئەوشتانەی کە لەدەوروپشتیان روودەدەن.
- قسەکردن دەربارەی ئەزمونەکانیان، چالاکییەکانیان، خەون و ئارەزووەکانیان لەگەڵ هیوایەت و خۆزگەکانینادا.
- بیانوهێناوە و رونکردنەوەی بیروبۆچوون و پلانەکانیان
- قسەکردن لەسەر چیرۆکی کتێبێک یان فلیمێک و دەربڕینی هەست و کاردانەوەکانیان.
ئامانجەکانی بیستن
- تێگەیشتن لە خاڵە سەرەکییەکانی قسەکردن بە ئینگلیزییەکی روون لە سەرکار ، لە خوێندنگە یان لە ژیانی رۆژانەیاندا.
- تێگەیشتن لە بابەتی سەرەکی زۆر پڕۆگرامی رادیۆیی یان تەلەفزیۆنی دەربارەی روداوە هەنوکەیی و ئێستاییەکان، کاتێک کە قسەکەر بە ئینگلیزییەکی لەسەرخۆ و روون قسەدەکات.
ئامانجەکانی خوێندنەوە
- تێگەیشتن لە زمانی رۆژانە، شتە سەرەتاییەکان و کاروبار و بازرگانیدا.
- تێگەیشتن لە باسکردنی چالاکی، هەست و سۆزەکان، خۆزگە و خولیاکانی نامە شەخسیەکان.
ئامانجەکانی نووسین
- نووسین بە شیوەیەکی سادە دەربارەی بابەتی زانراو و باو.
- نووسینی نامەی شەخسی و باسکردنی ئەزمون و هەستەکانیان.
لێهاتووییە زمانەوانییەکان / سکیڵیە سەرکییەکان
فێرخواز ئەم توانست و لێهاتووییە زمانییانەی تر پرەپێدەدات:
- توانای گفتوگۆکردنی فراون لەو بوارانەی خویندنی باڵا، کلتوریی و رۆشنبیریانەی کە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی توێژینەوە تێیاندا بەکاردێت لەگەڵ بەشداریکردنی موناقەشەکردن بە شێوازی زارەکی و نووسین.
- توانای رەخنەیی و شیکارکاری بۆ بەهێزکردنی کارایی بەدەستخستن ،چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی زنیاری بە ئینگلیزی لە سیاقی جیاجیای ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیدا.
- متمانەی پشتبەستن بەخۆ لە کاردا، بەڕیوەبردنی فشارەکانی کار لەگەڵ پابەندبوون بە پلانەکانەوە.
- خۆفێرکردن و خۆ پەرەپێدان لەگەڵ توانای کارکردن لەگەڵ خەڵکانی تردا.
ماوەی کۆرس و پێکهاتەکانی
کۆرسەکە لە ١٢ یونت پێکدێت، کەهەر یەکێکیان زۆر بە وریاییەوە دیزاینکراوە بۆ پەرەپێدانی هەر چوار توانستە سەرەکییەکەی خوێندنەوە، بیستن، قسەکردن و نووسینی فێرخوازان. هەروەها کۆرسەکە گرنگییەکی باش دەدات بە گرامەر، وشە و وتنی دەنگ و وشەکان
ماوەی کۆرسەکە
ماوەی کۆرسەکە ١٠٠ کاتژمێری خوێندنە، کە دابەشکراوە بەسەر ١٠ کاتژمێر وانەخوێندندا لەهەر هەفتەیەکدا، واتە رۆژ ٢ کاتژمێر بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو. کۆرسەکە نزیکەی ١٠٠ کاتژمێر خۆ ئامادەکردنی فێرخوازی دەوێت لە ماوڵەوە.
هەڵسەنگاندن و سیستمی تاقیکردنەوە
بەدرێژایی کۆرسەکە هەڵسەنگان و بەدوادچوون هەیە، لەگەڵ دوو تاقیکردنەوەی سەرەکی لە ناوەڕاست و کۆتایی کۆرسەکەدا. هەموو تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندەکان لەسەربناغەی ئەو توانست و بابەتانە دانروان کە لەکۆرسەکەدا دەخوێندرێن.
- تاقیکردنەوەکانی بەرەپێشچوون بابەتەکانی ( خوێندنەوە، وشە، گرامەر و سترەکچەر، وتن ، بیستن و نووسین) لەخۆدەگرن.
- تاقیکردنەوە و ئەرک و چالاکی رۆژانە
- تاقیکردنەوەی قسەکردنی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەی Aptis لەلایەن British Council ەوە
- ئامادەبوون و بەشداریکردن
بڕاوانامە
ئەو فێرخوازانەی کە بەسەرکەوتووی تاقیکردنەوەکان تەواودەکەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی Aptis وەردەگرن لەلایەن British Council ەوە، لەگەڵ بروانامەی ESOL لەلایەن پەیمانگای IDEL ەوە.
پێوانەی نمرەکان
| A+ | Distinction | 97% – 100% |
| A | Excellent with Honours | 92% – 96% |
| A- | Excellent | 87% – 91% |
| B+ | Very good | 82% – 86% |
| B | Good with Merit | 78% – 81% |
| B- | Good | 73% – 77% |
| C+ | Promising | 69% – 72% |
| C | Satisfactory | 65% – 68% |
| C- | Pass | 60% – 64% |
| F | Fail | 0% – 59% |
تۆمارکردن
ئێستا خۆت تۆماربکەو لێگەڕێ خەڵکی پرۆفیشناڵ هاریکارتبن بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتووت
Course Features
- Lectures 0
- Quizzes 0
- Duration 10 weeks
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 10
- Assessments Self






