بەگشتی دەربارەی کۆرسەکە
ئاستی ناوەندی ( Intermediate ) کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی پراکتیکی و گفتگۆییە کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییەوە بەناوی (English File 3rd Edition) ەوە دیزاینکراوە. کۆرسەکە بەژمارەیەکی زۆر و هەمەجۆر پرۆجێکتی فێرکاری تایبەت بە بوارەکانی گفتگۆکردن،پراکتیکردن و پەیوەند بە بازرگانیییەوە دەوڵەمەندکراوە بۆ دڵنیاببون لە ئەنجامەکانی کۆسرەکە.
ئامانجی کۆرسەکە بریتییە لە زیاتر بەروەپێشبردنی توانست و تواناکانی خوێندنەوە، بیستن، قسکردن و نووسینی فێرخوازەکان بۆ ئاستێک کە بتوانن توانستەکانی خۆیان لە ئەرک و بابەتی ئالۆزتر و قوڵتردا بخەنەکار، لەپێناو هاریکاریکردنیاندا بۆ دروستکردنی متمانەیان بەخۆیان و ئامادەکردنیان بەرەو ئاستی داهاتوو کە ئاستی دوای- ناوەندە.
کۆرسەکە لەسەر باغەی ئاستی دووەم B1 ی ستاندەردی ئەوروپی بۆسەرچاوە زمانەوانییەکان (CEFR) بونیادنراوە. کۆرسەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە زانیارییەکی تارادەیەک باشیان هەیە و ئاستی ئینگلیزییەکەیان بە گشتی لە IELTS دا باندی 4 و لە TOEFL iBT دا لانیکەم 40 سکۆرە لەهەر یەکێک لە توانستەکانینادا. ئامانجی کۆرسەکە برتییە لە بەرەوپێشبردنی توانستە زمانەوانییەکانی فێرخوازان بەرەو باندی 5.5 لە IELTS وسکۆری 60 لە TOEFL iBT کەهاوتان بە ئاستی ( B1 CEFR)
ئامانجەکانی کۆرسەکە
لەماوەی ئەم کۆرسەدا فێرخواز فێردەبێت ودەتوانێت:
هەستان بە قسەکردن و گفتگۆکردنی بابەت و ئەرکی ئامانجدار
- قسەکردن بە ئینگلیزییەکی باش لەگەل نەیتڤدا
- گفتوگۆکردنی بابەتی دیاریکراو بە وردەکارییەوە
- دەربڕینی بیراو راکانی خۆیان ورونکردنەوەی باشی و خراپییەکانی بابەتێک.
- بەکارهێنانی و دەربڕینی هەردوو وشەگەل و زاراوەی رۆژانە و ئەکادیمی لەسیاقی تایبەتدا.
ئامانجەکانی بیستن
- تێگەیشتن لە وانەو قسەکردنی درێژ و رۆچوون لە مناقەشەکردنی ئالۆز ئەگەر باباتەکە دیاریکراوبێت.
- تێگەیشتن لە بەشی زۆری هەواڵ و پرۆگرامەکانی تایبەت بە ژیانی رۆژانە.
- تێگەیشتن لە بەشی زۆر فیلمەکان بە ئەکسنتێکی باو.
ئامانجەکانی خوێندنەوە
- خوێندنەوەی گوتار و راپۆرت دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو
- تێگەیشتن لە رۆمانە هاوچەرخەکان
ئامانجەکانی نووسین
- نووسین بە رونی و وردەکارییەوە دەربارەی بابەتگەلێکی زۆر.
- نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی و راپۆرت.
- نووسینی نامە دەربارەی روداو و ئەزموونە کەسییەکان.
لێهاتووییە زمانەوانییەکان و سکیڵیە سەرکییەکان
فێرخواز ئەم توانست و لێهاتووییە زمانییانەی تر پرەپێدەدات:
- توانای گفتوگۆکردنی فراون لەو بوارانەی خویندنی باڵا، کلتوریی و رۆشنبیریانەی کە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی توێژینەوە تێیاندا بەکاردێت لەگەڵ بەشداریکردنی موناقەشەکردن بە شێوازی زارەکی و نووسین.
- توانای رەخنەیی و شیکارکاری بۆ بەهێزکردنی کارایی بەدەستخستن ،چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی زنیاری بە ئینگلیزی لە سیاقی جیاجیای ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیدا.
- متمانەی پشتبەستن بەخۆ لە کاردا، بەڕیوەبردنی فشارەکانی کار لەگەڵ پابەندبوون بە پلانەکانەوە.
- خۆفێرکردن و خۆ پەرەپێدان لەگەڵ توانای کارکردن لەگەڵ خەڵکانی تردا.
ماوەی کۆرس و پێکهاتەکانی
کۆرسەکە لە 10 یونت پێکدێت، کەهەر یەکێکیان زۆر بە وریاییەوە دیزاینکراوە بۆ پەرەپێدانی هەر چوار توانستە سەرەکییەکەی خوێندنەوە، بیستن، قسەکردن و نووسینی فێرخوازان. هەروەها کۆرسەکە گرنگییەکی باش دەدات بە گرامەر، وشە و وتنی دەنگ و وشەکان
ماوەی کۆرسەکە
ماوەی کۆرسەکە ١٢٠ کاتژمێری خوێندنە، کە دابەشکراوە بەسەر ١٢ کاتژمێر وانەخوێندندا لەهەر هەفتەیەکدا، واتە رۆژ ٢ کاتژمێر بۆ ماوەی سێ مانگ. کۆرسەکە نزیکەی ١٠٠ کاتژمێر خۆ ئامادەکردنی فێرخوازی دەوێت لە ماوڵەوە.
هەڵسەنگاندن و سیستمی تاقیکردنەوە
بەدرێژایی کۆرسەکە هەڵسەنگان و بەدوادچوون هەیە، لەگەڵ دوو تاقیکردنەوەی سەرەکی لە ناوەڕاست و کۆتایی کۆرسەکەدا. هەموو تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندەکان لەسەربناغەی ئەو توانست و بابەتانە دانروان کە لەکۆرسەکەدا دەخوێندرێن.
- تاقیکردنەوەکانی بەرەپێشچوون بابەتەکانی ( خوێندنەوە، وشە، گرامەر و سترەکچەر، وتن ، بیستن و نووسین) لەخۆدەگرن.
- تاقیکردنەوە و ئەرک و چالاکی رۆژانە
- تاقیکردنەوەی قسەکردنی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی کۆرسەکە
- تاقیکردنەوەی Aptis لەلایەن British Council ەوە
- ئامادەبوون و بەشداریکردن
بڕاوانامە
ئەو فێرخوازانەی کە بەسەرکەوتووی تاقیکردنەوەکان تەواودەکەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی Aptis وەردەگرن لەلایەن British Council ەوە، لەگەڵ بروانامەی ESOL لەلایەن پەیمانگای IDEL ەوە.
پێوانەی نمرەکان
| A+ | Distinction | 97% – 100% |
| A | Excellent with Honours | 92% – 96% |
| A- | Excellent | 87% – 91% |
| B+ | Very good | 82% – 86% |
| B | Good with Merit | 78% – 81% |
| B- | Good | 73% – 77% |
| C+ | Promising | 69% – 72% |
| C | Satisfactory | 65% – 68% |
| C- | Pass | 60% – 64% |
| F | Fail | 0% – 59% |
تۆمارکردن
ئێستا خۆت تۆماربکەو لێگەڕێ خەڵکی پرۆفیشناڵ هاریکارتبن بۆ گەیشتن بە ئامانجی داهاتووت
Course Features
- Lectures 0
- Quizzes 0
- Duration 10 weeks
- Skill level All levels
- Language ئینگلیزی
- Students 10
- Assessments Self






